ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦٤. سه‌گ شاڵاو بێنی و ئازار بدا له‌ش
سه‌گ شاڵاو بێنی و ئازار بدا له‌ش
هیچ فه‌رقی نییه سپی بێ یا ڕه‌ش

ساواک و مه‌ییت بۆ حاڵی میلله‌ت
ته‌رسه‌قولێکن کراونه دوو له‌ت

هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خێو باره‌به‌رێکن
یانی دوو جاشن له‌ ماکه‌رێکن

ئه‌وکه‌سه‌ی پیره و ژنی نه‌ختێ جوان
له کار و کاسپی سسته بێ گومان

هه‌ر تاونه‌تاوێ ده‌ڕوا و دێته‌وە
ماڵ‌کاوڵ ده‌ڵێی جاو ده‌نێته‌وه‌

مناڵ هه‌یه زۆر به‌ ناز و بازە
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کز و لاوازە

چاوبه‌قووڵا چوو ڕوومه‌ت قوپیوە
ده‌ڵێی جندۆکه پێیدا تسیوە

هه‌یشه گۆشتن و خشپیلانەیە
هه‌ر ده‌ڵێی گورپه‌ی گیپه‌خانه‌یە

سه‌ر ته‌کان بده‌ی له باتی سڵاو
دۆشاو به گونت له جێگه‌ی بێ‌ئاو
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٩٠.

پەراوێز edit