ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦٥. دار هه‌ر دوو سه‌ری پیسه، ‌ داماوی
دار هه‌ر دوو سه‌ری پیسه، ‌ داماوی
جا وه‌ی له‌ قوونێ، وه‌ی له‌ دۆشاوی!

بۆ مه‌رگی ئازیز به‌رۆک دادڕه
به‌ڵام چا ده‌بێ، گڵ مه‌یل‌بڕه‌

چا جووتن ئه‌و دوو ئێسک گرانه! ‌
ئه‌و دۆیه‌ باشه‌ بۆ ئه‌و دۆدانه‌!

خوا کاره‌کانی سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌
ته‌خته‌تاش نییه، ‌ ته‌خته‌ ڕێک‌خه‌ره‌

په‌کی که‌س ناخا له‌م دنیا پانە
بۆ داعبای کوێریش ده‌کا هێلانه

‌تا لێت داده‌خا ده‌رکێ به‌ حیکمه‌ت
بۆت ده‌کاته‌وه‌ چه‌ند ده‌رکی ڕه‌حمه‌ت

سه‌گ قاچی گرتی تێی هه‌ڵسوو نه‌جیس
قه‌دیمی ده‌ڵێن: پیس ده‌چێ به ‌پیس

حه‌یفه‌ پیاو شتی چاک بدا له‌ کیس
پیس‌کڕ ده‌گه‌ڕێ له‌ شوێن شتی پیس

مه‌شهووره‌ زستان ڕۆژێکی مابێ
کاری خۆی ده‌کا ماڵی خرا بێ!
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٩١.

پەراوێز edit