ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦٦. ئه‌گه‌ر هه‌لی کرد سۆزه‌ی زریانی
ئه‌گه‌ر هه‌لی کرد سۆزه‌ی زریانی
نه چۆڵ ده‌پرسێ نه ئاوه‌دانی

واته کچ کاتێ مه‌یلی بوو له شوو
ناپرسێ ته‌ڕه‌ف هه‌نگوینه یا گوو

شووڵێک به ته‌نیا تۆ ده‌یشکێنی
دوو سێش بن ڕه‌نگه زه‌ده‌ی پێ بێنی

به‌ڵام که بوو به حه‌وت و هه‌شت و نۆ
ناشکێ به حه‌وتی وه‌کوو من و تۆ

وته‌ی پێشینیان به دڵ بسپێرە
سه‌فه‌ری زستان خۆی لێ ببوێرە

نه‌کرا ببووری تۆ له‌و سه‌فه‌رە
هاوڕێی شاره‌زا له‌گه‌ل خۆت به‌رە

سبه‌ی ڕێکه‌وه هه‌تا نیوه‌ڕۆ
له‌ کوێ مایه‌وه‌ ده‌رت‌که‌ن مه‌ڕۆ

زستان ڕووخۆش بوو پێی هه‌ڵمه‌خوێنە
سه‌روه‌شێن نه‌بێ کلک وه‌شێنە

ئه‌گه‌ر درۆ بێ به ئه‌ستۆم وه‌باڵ
هه‌رچی که مشکه ده‌دڕێ جه‌واڵ
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٩٢.

پەراوێز edit