هه‌ر چی بوگه‌ن کا عیلاجی خوێیە
خوێ بۆگه‌ن بکا په‌نا بۆ کوێیە؟
ناشکوری نه‌بێ گوریس به یه‌ک لا
ناگا، نه خوازه بیکه‌ی به دوو لا
چون کۆشکی هیوات بناغه‌ی بۆشە
پێشت پۆلا بی پێشت کڵۆشە
سه‌رت بگاته ته‌ختی پاشایی
ژێرت مه‌فره‌قه، بێ نرخ و بایی
مه‌ڕوانه خاوه‌ن قۆشه و قڕانی
له سه‌ر دڵان بی، له‌به‌ر دڵانی
هه‌ر چه‌ن به بیر و ژیر و چاناسی
تا لێت نه‌قه‌ومێ خه‌ڵکی ناناسی
ئه‌م په‌نده باوه له دێهات و شار
دنیا یا زۆردار ده‌یخوا یا بێعار
هاته‌وه‌بیرم په‌ندێکی ساکار
قسه که‌وته زار ده‌که‌وێته شار
خواوه‌ند له چاره‌ی کوردی وا نووسی
سه‌ردانێ له‌سه‌ر کورده‌نامووسی
خوێ بۆگه‌ن بکا په‌نا بۆ کوێیە؟
ناشکوری نه‌بێ گوریس به یه‌ک لا
ناگا، نه خوازه بیکه‌ی به دوو لا
چون کۆشکی هیوات بناغه‌ی بۆشە
پێشت پۆلا بی پێشت کڵۆشە
سه‌رت بگاته ته‌ختی پاشایی
ژێرت مه‌فره‌قه، بێ نرخ و بایی
مه‌ڕوانه خاوه‌ن قۆشه و قڕانی
له سه‌ر دڵان بی، له‌به‌ر دڵانی
هه‌ر چه‌ن به بیر و ژیر و چاناسی
تا لێت نه‌قه‌ومێ خه‌ڵکی ناناسی
ئه‌م په‌نده باوه له دێهات و شار
دنیا یا زۆردار ده‌یخوا یا بێعار
هاته‌وه‌بیرم په‌ندێکی ساکار
قسه که‌وته زار ده‌که‌وێته شار
خواوه‌ند له چاره‌ی کوردی وا نووسی
سه‌ردانێ له‌سه‌ر کورده‌نامووسی