ئاڵەکۆک

< کۆدەکانی ئاڵەکۆک / >

داگرتنی کۆدەکانی ئاڵەکۆک

API

سەرنج بدەن: بەهاتنی وەشانی نوێی ئەم APIـانە قەت وەشانی پێشووتریان لەکار ناکەوێ.
سەرنج بدەن: تەواوی ئەو زانیاریانە بە فۆرمەتی JSON لە ئیختیارو دادەندرێ.

١. وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شاعیران

https://allekok.ir/dev/tools/poet.php?poet=ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چەند شاعیر، دەتوانن بە "," لێکیان جوێ کەنەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە تەواوی شاعیران، بەجێی ناو یان ژمارەی شاعیر بنووسن "all".

٢. وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە کتێبەکان

https://allekok.ir/dev/tools/book.php?poet=ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر&book=ناوی کتێب یان ژمارەی کتێب بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چەند کتێبی شاعیرێک، دەتوانن بە "," لێکیان جوێ کەنەوە.

٣. وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شیعرەکان

https://allekok.ir/dev/tools/poem.php?poet=ناو یان ژمارەی شاعیر&book=ناو یان ژمارەی کتێب&poem=ناو یان ژمارەی شیعر بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چەند شیعر، دەتوانن بە "," لێکیان جوێ کەنەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە تەواوی شیعرەکان، بەجێی ناو یان ژمارەی شیعر بنووسن "all".

٤. گەڕان لە ئاڵەکۆک‌دا

https://allekok.ir/dev/tools/search.php?q=وشە&poet=ناوی شاعیر&pt=ئەژماری شاعیران&bk=ئەژماری کتێبەکان&pm=ئەژماری شیعرەکان&k=چۆنیەتی گەڕان

  • k دەتوانێ 1 یان 2 یان 3 بێ:
  • 1: گەڕان تەنیا لە سەرناوی شیعرەکان‌دا
  • 2: گەڕان تەنیا لە دەقی شیعرەکان‌دا
  • 3: گەڕان لە سەرناوو دەقی شیعرەکان‌دا

APIتر

ئەم APIـانەی خوارەوە لەوانەیە جۆری نیشانییەکەیان بگۆڕێ یان هەر نەمێنن. هەر بۆیە پێشنیار ناکرێ بۆ بەرنامەکانتان بەکاریان بێنن.

١. نیشاندانی وەشانی تێکستی شیعرەکان

https://allekok.ir/dev/tools/poem-plain.php?poet=ناو یان ژمارەی شاعیر&book=ناو یان ژمارەی کتێب&poem=ناو یان ژمارەی شیعر بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چەند شیعر، دەتوانن بە "," لێکیان جوێ کەنەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە تەواوی شیعرەکان، بەجێی ناو یان ژمارەی شیعر بنووسن "all".

٢. نیشاندانی بەیسی ٦٤ی وێنەی شاعیران

https://allekok.ir/dev/tools/img-to-b64.php?pt=ژمارەی شاعیر

پرسیار و وەڵام

ئەگەر سەبارەت بەم بابەتە پرسیارێک‌و هەیە لێرە بینووسن.
بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکەتان سەردانی ئەم لاپەڕە بکەنەوە.
ئەگەر کۆدی تێدایە لە پرسیارەکەتان تکایە "Code" بەکار بێنن.