ئاڵەکۆک

پتەوکردن

note_add

نووسینی شیعر


ئەگەر دەتانهەوێ لە نووسینەوەی شیعرەکان‌دا یارمەتی‌مان بدەن، لێرە کرتە بکەن. ئەگەر دەقی شیعرێک‌تان لە لایە کە لە سەر ئاڵەکۆک نییە، تکایە لێرە کرتە بکەن و بۆمانی بنێرن، تا دوای پێداچوونەوە بە نێوی خۆتان لەسەر ئاڵەکۆک دابندرێ.
دەتوانن بۆ نووسینەوەی شیعر لەم دیوانانە کەڵک وەرگرن: داگرتنی دیوانی شاعیران
image

ناردنی وێنەی شاعیران


ئەگەر وێنەی هەر کام لە شاعیران‌تان لە لایە تکایە لێرە کرتە بکەن و بۆمانی بنێرن. ئەم وێنەی کە بۆمان دەنێرن دەبێتە بەشێک لە ئاڵەکۆک.
person

نووسینی زانیاری سەبارەت بە شاعیران


ئەگەر زانیاری زیاترتان سەبارەت بە هەر یەک لە شاعیران هەیە دەتوانن لێرە کرتە بکەن و بینووسن. هەروەها ئەگەر هەڵەیەک لە زانیارییەکانی ئاڵەکۆک سەبارەت بە هەرکام لە شاعیران دەبینن، دەتوانن بە کرتە کردن لێرە بۆمان بنووسن، تا پێداچوونەوەی بەسەردا بکەیین.
question_answer

ڕاست‌کردنەوەی هەڵەکانی ناو شیعر


ئەگەر هەڵەیەک لە ناو هەر یەک لە شیعرەکان‌دا بەدی دەکەن دەتوانن لە ژێر ئەو شیعرە لە بەشی نووسینی پەراوێزدا، ڕەخنەکەتان بنووسن تا لە زووترین کات‌دا پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت.

ئاڵەکۆک؟


ئەگەر کێشەیەک لە کاری ئاڵەکۆک‌دا هەیە یان پێشنیارێک‌تان بۆ چاکتر بوونی ئاڵەکۆک هەیە، تکایە لێرە کرتە بکەن و لە بەشی "ئاڵەکۆک‌تان بەلاوە چۆنە؟" بۆمان بنووسن.

پرسیار و وەڵام

ئەگەر پرسیارێک‌تان سەبارەت بە "پتەوکردنی ئاڵەکۆک" هەیە، دەتوانن لێرە بیپرسن.
بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکەتان، سەردانی ئەم لاپەڕە بکەنەوە.
سڵاو لەبەڕێوەبەرو ستافی ئاڵەکۆک من سەعید سەدیق بەڵێنی شاعیر نزیک مانگێک دەبێ ئەم شیعرانەم بۆ ناردوون (پەپولە-جیهانێکی نا دادپەروەرو نا یەکسان-تۆ وا مەبە-کۆترێک-پاییز) بەڕێزتان دەستنیشانتان کردووە کە گەیشتووە بەدەستان بەڵام نادیارن لەسەر ئاڵەکۆک دانەبەزێنراون هیوادارم دایانبەزێنن سوپاستان دەکەم

١/١/٢٠٢٤
بەڵێن
سڵاو من سەعید سەدیق / بەڵێنی شاعیر کۆمەلێ هۆنراوەم بۆ ناردوون نزیکەی سێ هەفتەیە گەیشتون بەدەستان بەڵام تا ئێستا دەرنەکەوتون لەسەر ئاڵەکۆک نازانم هۆی چیە ؟ هیوادارم تێبینیەکانم لە بەرچاو بگرن سوپاس .
ئاڵەکۆک:
سڵاو بەڕێزم. دەتوانن لە ڕێی تێلێگرام یان ئیمەیل یان لاپەڕەی خوارەوە بۆمان بنێرن. بە سپاسەوە.
تێلێگرام: https://t.me/allekok
ئیمەیل: one@allekok.ir
لاپەڕەی ناردنی شیعر: https://allekok.ir/pitew/index.php
سڵاو،ماندو نەبن.چۆن بتوانم دیوانی شاعیرێکتان بۆ بنێرم؟
ئاڵەکۆک:
سڵاو و ڕێز. تکایە سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن و یەکێک لە شیعرەکانمان بۆ بنێرن تا بە ئاڵەکۆکەوە زیادی بکەیین. دواتر دەتوانن وێنە و ژیاننامەکەشمان بۆ بنێرن. زۆر سپاس.
https://allekok.ir/pitew/index.php
سڵاو کاکە دەستان خۆش بۆ خزمەتتان. بێ زەحمەت ناوی مامە شوانە ش تۆمار بکەن (فەقێ ساڵح گەڵاڵەیی) ئەگەر سەبارەت بە ژینامەی یا کاتی لە دایک بوون و شتی پرسیارتان هەبوو هەر لە وەڵامی ئەو نامەی من دا بینوسن، وێنە لە دیوانەکەی خۆی بۆتان دەنێرم کە لە سەرەتای دا باسی خۆی کردووە.
ئاڵەکۆک:
سڵاو. هەوڵ دەدەم ئەم تایبەتمەندییەش زیاد بکەم. زۆر سپاس.
ئەگەر لەخوارەوەی هەر شێعرێک کێشی شێعرەکە دابنێن زۆر ڕازاوەتر و جوانتر دەبێ.
ئاڵەکۆک:
سڵاو بۆ تۆی ئازیز. ئێمە تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ نووسینەوەی شیعرەکان دەدەیین. بەڵام ئەگەر بۆخۆشتان بتوانن دەقی هەر کام لە شیعرەکانمان بۆ بنێرن، بە دڵنیاییەوە لە سەر ماڵپەڕ دایدەنێیین.
زۆر سپاس.
سڵاو و ڕێز بۆ ئاڵەکۆکی ئازیز
پرسیارم نییە بەڵام تکایەکم هەیە،گەر ئەرک نەبێ شێعرەکانی ژەنەڕاڵی پاییز(محەممەد عومەر عوسمان)دانێن زۆر سپاستان دەکەم
ئاڵەکۆک:
سڵاو دۆستی ئازیزم. تەنیا هۆکاری نەبوونی شیعرەکانی ئەم دوو بەڕێزە لەسەر ماڵپەڕی ئاڵەکۆک ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ کەس دەقی شیعرەکانی بۆ نەناردوویین.
سڵاو بەڕێزان
ئێوە شیعرەكانی مامۆستا كرێكارو كۆساری تان نییە، یان بەمەست ناتانەوێ زیادی بكەن؟
دەستتان خۆشبێت بۆ ئەو خزمەتە
ئاڵەکۆک:
سڵاو بەڕێزم. بۆ نووسینی شیعرەکانتان لەسەر ماڵپەڕی ئاڵەکۆک دەتوانن سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://allekok.ir/pitew/index.php
سلاو گەر بمەوێ شعرەکانی خۆمتان بۆ بنیرم چۆن بۆتان بنیرم؟
ariahmed121@gmail.com تکایە گەر بتوانن لە ریگای ئیمیلەوە جوابم بدەنەوە مەمنونم
ئاڵەکۆک:
سڵاو و ڕێز بۆ جەنابتان کاک جەعفەری بەڕێز.
هۆیەکەی ئەوەیە کە پێش دانانی شیعرەکان لەسەر ماڵپەڕی ئاڵەکۆک پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکەیین هەر بۆیە هێندێک کاتی دەوێت تا لەسەر ماڵپەڕ دادەندرێن.
زۆر سپاس بۆ ناردنی شیعرەکان‌تان.
سڵاو وحورمەت
من ژیان نامە وشعێرم ناردوە ناتوانم شێعرەکانی خۆم ببینم یا نێو وێنەی من نەهاتوو باڵ شاعیرانی نوێ لێشی دەگەرێم دەنۆسێ پەیدام نەکرد
جەعفەرمەعڕوف(ژیار)
ئاڵەکۆک:
سڵاو و ڕێز کاک ڕەسووڵی قادری؛
بە دڵنیاییەوە شوێنی ماڵپەڕێکی ئەوها بۆ خۆشنووسانی وەکوو جەنابتان زۆر خاڵییە. هەروەها بۆ وێنەکێشان و پەیکەرتاشان و هونەرمەندانی‌تریش. ئەگەر بگونجێت لە بیرمان‌دا هەیە کە شوێنێکی تایبەت بۆ هونەرمەندانی خۆشنووس لەسەر ماڵپەڕی ئاڵەکۆک دابنێیین. بەڵام لە ئێستادا بەداخەوە هیچ ڕێیەکمان دابین نەکردووە بۆوەی کە ئێمە و بەکارهێنەرانیش بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.
زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەتان. بە ئومێدی ئەوەی کە زووتر چارەیەکی بۆ وەبینین.
وێڕای سڵاو و حورمەتم
بریا هونەرمەندانی تریشی بگردبایەوە کە پەیوەندیان بە شێعرەوە هەیە وەک برای بچووکتان _ڕەسووڵی قادری _کە خۆشنووسم. و شێعری زۆربەی شاعیرانم نووسیوەتەوە
ئاڵەکۆک:
سڵاو و ڕێز کاک ڕەحمانی بەڕێز. لە زووترین کات‌دا بەچاوان.
سڵاو و ڕێز
وێڕای پیرۆزبایی و دەس خۆشی
ئەمن ناوم ￷"￵رەحمان￷"￵ ناوی بنەماڵەییم یا ناسناو￷ ￷"￶￵جەوان￷"￵ دەمهەوێ بەشێک لە کار و چالاکی کاری فەرهەنگی خۆمتان بۆ بنێرم.
کارەکان ئەمانەن￷:￵
۱. وەرگێڕانی فەرهەنگی موعین بە کوردی. چوار بەرگ
۲. فەرهەنگی جەوان. فارسی بە کوردی. چاپ ساڵ ۹۳
۳. فەرهەنگی کۆلکەزێڕینە. بادینی بە سۆرانی. دو بەرگ. چاپ ۱۴۰۰
بەڵگەدار بە شیعری شاعیرانی بادینی
۴. فەرهەنگی نەورۆز
کوردی کوردی. دە بەرگ و سەرجەم دە هزار لاپەڕە. تێکەڵی هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی . وێنەدار بە شیعر و پەند و مەتەڵۆکی فۆلکلۆری کوردی.
کارێکی نایاب و بێ وێنەی زمانی کوردی .....
۵. کوردانی فەیلی. تەرجومه بە کوردی. باسێک لە هەمبەر مێژووی کوردانی فەیلی .....
۶. پەپووک. کتێبێک بە شێوە زاراوەی بادینی بۆ فێرکاری بادینی و شکاکی.....
۷. چەندین کاری دی....
ژمارەی پێوەندی من
۰۹۱۸۳۷۸۷۶۰۸
رحمان جوان
دبیر و فرهنگ نویس
از شهر بوکان
تکایە پەیوەندی بگرنەوە تا بوتان بنێرم
ئاڵەکۆک:
سڵاو کاک ڕەحمانی بەڕێز.
زۆر سپاستان دەکەم کە دەوهەوێ یارمەتی‌مان بدەن. شێوەکانی یارمەتی هەر لەم لاپەڕە‌دا نووسراون.
بۆ فەرهەنگەکانیش ئەگەر وەشانی PDFی فەرهەنگەکان‌تان لە لایە تکایە لە تێلێگرامی ئاڵەکۆک بۆمان بنێرن تا لە لاپەڕەی "داگرتنی دیوانی شاعیران"‌دا دایبنێیین تا بەکارهێنەرانی‌تریش کەڵکی لێ وەربگرن.
ئەگەریش سەبارەت بە شیعرەکان ڕەخنە یان بۆچوونێک‌تان هەیە لە بەشی پەراوێزی لاپەڕەی هەرکام لە شیعرەکان‌دا دەتوانن بینووسن.
ئەگەریش ڕێیەکی‌تر لە یارمەتی‌تان مەبەستە تکایە لە تێلێگرام پەیوەندیمان پێوە بکەن.
سپاس بۆ سەرنج‌دان و تامەزرۆیی‌تان.
تێلێگرامی ئاڵەکۆک: https://t.me/allekok
سڵاو
ماندو نەبن
من وەک کەسێکی فەرهەنگ نوس دەمەوێ یارمەتیتان بکەم.
تکایە پیم بڵێن
چون هاوکاریتان دەگەڵ بکەین؟
فەرهەنگی کوردی ... کوردی
فەرهەنگی کرمانجی ... سۆرانی
فەرهەنگی فارسی ... کوردی
رەحمان جەوان
بۆکان
ئاڵەکۆک:
سڵاو بەڕێزم. زۆرسپاس. هۆی ئەوەیە کە، تا ئێستا هیچ کەس شێعرەکانی مامۆستا مەلەکشای لەسەر ئاڵەکۆک تایپ نەکردوونەوە.
ئەگەر دەقی شێعرێکی مامۆستاتان لەلایە دەتوانن لە لاپەڕەی خوارەوەدا بۆمان بنێرن تا بەنێوی خۆتان لەسەر ئاڵەکۆک داینێیین:
https://allekok.ir/pitew/index.php
زۆرسپاس.
سڵاس و ڕێز،

سپاس بۆ کارەجوانەکەتان،
بەڵام ئەوە چۆن کسک جەلال مەلەکشای تێدا نییە ئەم سایتە؟
ئاڵەکۆک:
سڵاو. دەتوانن بۆ دابەزاندنی pdfی ئەم دیوانانە سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://allekok.ir/pitew/pdfs.php
بۆ دابەزاندنی تەواوی ئەو شێعرانەی لەسەر ئاڵەکۆکیش نووسراونەوە تکایە سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://github.com/allekok/allekok-poems/archive/master.zip
سلاووڕێز عەزیزان، زۆر پێویستیم بە دیوانانەی خوارەوە هەیە، بۆ بنێرن، زۆۆۆۆۆر سوپاست دەکەم، چونکە زەرورم
هێمن
شاهۆ
مينه‌جاف
سابيرى
ئه‌و
ڕه‌حمان به‌گى بابان
ويساڵى
...
ئاڵەکۆک:
سڵاو بەڵێ. تکایە بە ئیمەیل یان تێلێگرام‌ بۆمان بنێرن. بە زووترین کات لەسەر ئاڵەکۆکی دادەنێیین.
ئیمەیل: one@allekok.ir
ئایدی تێلێگرام: allekok
سڵاو و رێز
دیوانێکی عەبدوڵڵا پەشێو تایپ کردووە، دادەنێن بینێرم
ئاڵەکۆک:
سڵاو. ئەگەر مەبەستتان دابەزاندنی شێعرەکانی ئاڵەکۆکە، دەتوانن سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://github.com/allekok/allekok-poems/archive/master.zip
چۆن بتوانم دای بەزێنم
ئاڵەکۆک:
سڵاو. بەڵێ خۆشحاڵ دەبین. بچنە لاپەڕەی خوارەوەو بۆمانی بنێرن.
https://allekok.ir/pitew/index.php
زۆرسپاس.
سڵاو و ڕیز بو ئێوەی ئازیز. ویستم بزانم ئەگەر خۆمان شێعرمان بوو ئەتوانین لێرە داینین؟
ئاڵەکۆک:
سڵاو، زۆرسپاس.
ئەگەر دەتانهەوێ لە نووسینەوەی شێعرەکان‌دا یارمەتی‌مان بدەن، سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://allekok.ir/pitew/index.php
ئەگەر شارەزایی‌و لە بەرنامەنووسی‌دا هەیەو دەتانهەوێ لە پتەوکردنی کۆدەکانی ئاڵەکۆک یارمەتی‌مان بدەن سەردانی لاپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://allekok.ir/dev/tools/CONTRIBUTING
لە ئێستادا تەنیا بەم دوو شێوە دەتوانین یارمەتی وەرگرین.
ئەگەر شێوەیەکی تر لە یارمەتی‌تان مەبەستە تکایە لە تێلێگرام پەیوەندی‌مان پێوە بکەن.
ئایدی تێلێگرامی ئاڵەکۆک: allekok
زۆرسپاس بۆ یارمەتی‌تان.
سڵاو و ئەو کاتەتان باش.
سپاس و ماندوو نەبوونیم هەیە بۆ بەرێوەبەرانی سایتی ئاڵەکۆک.ببوورن من دەمەوێت لە کاروباری سایتەکەتاندا یارمەتیتان بدەم؛ بەپێی توانایی و لێزانینی خۆم، چۆن دەتوانم هاوکاریتان بکەم؟
فەرموون. ئایدی تێلێگرامی ئاڵەکۆک: allekok
https://t.me/allekok
بەڕێزان ئەگەر ئادرەسی تێلگڕامیتان هەیە دایبنێن تێلگرام بۆ ناردنی کتێب زۆر هاسانە
سڵاو. دەتوانن بۆ ئیمەیلی one@allekok.ir بینێرن.
تکایە ئەگەر دەتانهەوێ بە نێوی خۆتان لەسەر ئاڵەکۆک دابندرێ، نێوی خۆتان لە ئیمەیلەکەدا بنووسن. دەتوانن ئەگەر سەبارەت بە کتێبەکەش شتێک‌و هەیە بینووسن.
ئەو کتێبەی کە بۆمان دەنێرن، دوای پێداچوونەوە، لە لاپەڕەی خوارەوە دادەندرێ:
https://allekok.ir/pitew/pdfs.php
زۆر سپاس بۆ یارمەتی‌تان.
سڵاو و ڕێز، چۆن بتوانین دیوانی شاعیران بە pdf بنێرین؟