وا له باوشی خۆی ده‌گرت هه‌تیو
ده‌تکوت بوویه‌تی به دوو نق و نیو
خه‌می براکه‌م پشتی کردم کۆم
بێ سه‌روشوێن چوو وه‌ک به‌ردی بن گۆم
گه‌میه‌ت غه‌رق بوو، وا دژ داماوی؟
یا پیرێژنی دۆ لێ ڕژاوی؟ !
ڕه‌ش کوژه ئه‌و‌ی تۆ پێت فسۆسە
بو لێت کردوومه ڕاوی سێ کۆسە!
ویستم له گه‌ڵ تۆ نێوم نه‌زڕێ
تازه پاش تڕێ با خه‌مشه‌ی بڕێ
کابه که‌چ نابێ، ئیسلام نابێ کز
جاروبار بکه‌ن قسه‌یه‌ک بۆ دز
خان‌و یه‌کێکه که‌بانوو نوێه
بۆیه تۆز و خۆل هه‌تا ئه‌ژنوێه
هه‌ر که‌سێ زانا و ئه‌هلی نه‌زه‌ر بێ
پێی سه‌یره بێستان بێ سه‌ره‌خه‌ر بێ
ئه‌م په‌نده جوانه‌ش به گوێ بسپێره:
سه‌گ و مزگه‌وت؟ وشتر و گێره؟ !
ده‌تکوت بوویه‌تی به دوو نق و نیو
خه‌می براکه‌م پشتی کردم کۆم
بێ سه‌روشوێن چوو وه‌ک به‌ردی بن گۆم
گه‌میه‌ت غه‌رق بوو، وا دژ داماوی؟
یا پیرێژنی دۆ لێ ڕژاوی؟ !
ڕه‌ش کوژه ئه‌و‌ی تۆ پێت فسۆسە
بو لێت کردوومه ڕاوی سێ کۆسە!
ویستم له گه‌ڵ تۆ نێوم نه‌زڕێ
تازه پاش تڕێ با خه‌مشه‌ی بڕێ
کابه که‌چ نابێ، ئیسلام نابێ کز
جاروبار بکه‌ن قسه‌یه‌ک بۆ دز
خان‌و یه‌کێکه که‌بانوو نوێه
بۆیه تۆز و خۆل هه‌تا ئه‌ژنوێه
هه‌ر که‌سێ زانا و ئه‌هلی نه‌زه‌ر بێ
پێی سه‌یره بێستان بێ سه‌ره‌خه‌ر بێ
ئه‌م په‌نده جوانه‌ش به گوێ بسپێره:
سه‌گ و مزگه‌وت؟ وشتر و گێره؟ !