شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: سه‌گ شاڵاو بێنی و ئازار بدا له‌ش سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٩٠. سه‌گ شاڵاو بێنی و ئازار بدا له‌ش هیچ فه‌رقی نییه سپی بێ یا ڕه‌ش ساواک و مه‌ییت بۆ حاڵی میلله‌ت ته‌رسه‌قولێکن کراونه دوو له‌ت هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خێو باره‌به‌رێکن یانی دوو جاشن له‌ ماکه‌رێکن ئه‌وکه‌سه‌ی پیره و ژنی نه‌ختێ جوان له کار و کاسپی سسته بێ گومان هه‌ر تاونه‌تاوێ ده‌ڕوا و دێته‌وە ماڵ‌کاوڵ ده‌ڵێی جاو ده‌نێته‌وه‌ مناڵ هه‌یه زۆر به‌ ناز و بازە له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کز و لاوازە چاوبه‌قووڵا چوو ڕوومه‌ت قوپیوە ده‌ڵێی جندۆکه پێیدا تسیوە هه‌یشه گۆشتن و خشپیلانەیە هه‌ر ده‌ڵێی گورپه‌ی گیپه‌خانه‌یە سه‌ر ته‌کان بده‌ی له باتی سڵاو دۆشاو به گونت له جێگه‌ی بێ‌ئاو ++++++++++++++++++++++