ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٢. لای باوڕنەکەر خۆت ماندوو مەکە
لای باوڕنەکەر خۆت ماندوو مەکە
تەقەی بۆ بێنە لە بنی کوولکە.

ئەگەر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی
چیتە لە ماندوو نەبوونی شوانی.

ژن ئەگەر ناوی سووکی دوا خستی
خێرا سێ بەردەی بنێ لە مستی.

پیاو ئەگەر هاوڕێ نەبوە هاوبیری
دەڵێن سێ بەردە و ماڵی فەقیری.

عەیبی یەک کوتن لە عەقڵ دوورە
دیارە وەک تفی سەر بەرەو ژورە.

لە چاوی خۆتا نابینی گاسن
شووژن دەبینی لە نێو چاوی من.

دەزانێ ئەوی بە بیر و ژیرە
خەتی خوار لە بن سەری گای پیرە.

خواوەندی مەزن کار بێ‌جێ ناکا
تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا.

کەسێ لە مەیدان گۆ دەباتەوە
کاتی ڕق هەستان قین بخواتەوە.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٨.

پەراوێز edit