شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: لای باوڕنەکەر خۆت ماندوو مەکە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٨. لای باوڕنەکەر خۆت ماندوو مەکە تەقەی بۆ بێنە لە بنی کوولکە. ئەگەر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی چیتە لە ماندوو نەبوونی شوانی. ژن ئەگەر ناوی سووکی دوا خستی خێرا سێ بەردەی بنێ لە مستی. پیاو ئەگەر هاوڕێ نەبوە هاوبیری دەڵێن سێ بەردە و ماڵی فەقیری. عەیبی یەک کوتن لە عەقڵ دوورە دیارە وەک تفی سەر بەرەو ژورە. لە چاوی خۆتا نابینی گاسن شووژن دەبینی لە نێو چاوی من. دەزانێ ئەوی بە بیر و ژیرە خەتی خوار لە بن سەری گای پیرە. خواوەندی مەزن کار بێ‌جێ ناکا تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا. کەسێ لە مەیدان گۆ دەباتەوە کاتی ڕق هەستان قین بخواتەوە. ++++++++++++++++++++++