ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٣. پیاوەتی و ئیشی مەردانە کردن
پیاوەتی و ئیشی مەردانە کردن
لە بەخشین دایە، نەک تۆڵە سەندن.

چون بە دەرد دەخوا، چارەی دەردی کە
شێف و وەردی که، لە سەر بەردی کە.

کەچەڵ دەرمانکەر بوایە بێ گومان
لە پێشا سەری خۆی دەکرد دەرمان.

ئەگەر لێ‌گەڕێ شۆفاری بەدفەڕ
ئاو دەخواتەوە گورگ لەگەڵ مەڕ.

درۆزن شتی لە بیر نامێنێ
حافیزەی کەمە، زوو دادەمێنێ.

کەنگێ درۆزن جێگەی بڕوایه؟ !
تەنانەت دەڵێن دوژمنی خوایە.

وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟
وتی: کلکی خۆم، باوەڕم پێیە.

بەیتی ڕۆستەمیان سەر لەبەر شەوێ
خوێندەوە، یەکێ هاتە جواب لەوێ:

کاکە گیان مەڵێن قسەت بێ جێ بوو
نەمزانی ڕۆستم، نێر بوو یا مێ بوو!
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٩.

پەراوێز edit