ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٤. ئەڵێن حاڵی بوون لە نان و پڵاو
ئەڵێن حاڵی بوون لە نان و پڵاو
تامی‌خۆش‌ترە، بەبێ چاو و ڕاو.

دەعبای وا هەیە دەخۆی گۆشتەکەی
دەعباشە دەبێ گۆشتی دەرخوارد دەی.

پێم خۆشە لاشەم لە دووم بکێشم
بەڵام منەتی ناکەس نەکێشم.

هەر بە مناڵی شێرەکوڕ دیارە
لاوێچ نموونەی خه‌روار و بارە.

ئەوی قەرزی کرد بە تەمای داهات
هیوای پێ نەبێ، تایەکی داهات.

هەوەڵ جێگای ڕمب وەبەر چاو بێنە
بە دڵنیایی ڕمب بچەقێنە.

چکۆلەترین کردەوەی عیسان
لە سەد قسەی زل باشترە دیسان.

ئەستەمێک نییە کە هاسان نەبێ
پیاو ئەو پیاوەیە هەراسان نەبێ.

بیستوومە دەڵێن مار هەتاکوو مار
نەخوا، نابێتە هەژدیهای زۆردار.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٨٠.

پەراوێز edit