ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٥. حەز دەکەی نەچیە ژێر زنجیر و کۆت
حەز دەکەی نەچیە ژێر زنجیر و کۆت
دامەزرێ لە سەر پەت و سینگی خۆت.

کێ ڕازی نەبێ بە بەخت و بەشی
تەمەن سەر دەبا بە چارەڕشی.

ژن دەڵێ نانی وشکیم دەست کەوێ
خۆشە، نەک پڵاو لە پەنای هەوێ.

پاشایەتییە ماڵی بەتەنێ
کیتەڵەی تەنێ، بەهەشتی بەنێ.

قازانی مێردان بە حەوت ساڵ جارێ
دێته کوڵ، بەڵام دەڕژێ بە جارێ.

مشتەی هەمانە و داسی ڕەمانە
زۆر باوە لە ناو دۆستی زمانە.

بۆیە وەڕەز بووم من لەم ژیانە
ڕێوی لە حاستم شێری ژیانە.

خراپت بۆ خۆت دانەنا کاکە
خوداش و خورماش، تەگبیری چاکە.

ئازا کوڵی دڵ دەڕێژێ بە قین
بێ دەسەڵاتیش بە گریان و شین.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە٨١.

پەراوێز edit