ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥١. زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە
زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە
تا یەکێک دەڵێی دووان ببیسە

پیاو ماڵی دەوێ و ژنان زێڕ و زیو
بزن خەمی گیان، قەساب خەمی پیو

ئەوەی لێی دەدا لافی قەیسەری
کونی مشکی لێ بۆتە قەیسەری

هەر لە کۆنەوە وا هات و وا چوو
گوڵچن دڕوویان بە دستیدا چوو

کێ کۆی کردەوە به زه‌حمەت و ڕەنج!
کێ بەختەوەر بوو بە گەنجی بێ ڕەنج!

شۆرشی کاوە بۆ فەرەیدوون بوو
کاری خاتون و ناوی مەیموون بوو

کوێخای لێکەوتوو ‌مێی دەرەبەگە
گورگ کە پیر بوو، مەخسەرەی سەگە

ژیشک بە فەرخەی خۆی دەڵێ ڕۆڵە
بێچووی کێ بە قەد تو نەرم و نۆڵە؟

لە بەر دڵی من، نە قاقووم، نە قوو
نەرم و شل نینە بە سەت یەکی توو
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٧.

پەراوێز edit