ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٠. ئەوەی تۆ قینت لێ بوو، خرا گڵ
ئەوەی تۆ قینت لێ بوو، خرا گڵ
دەجا چنگێ ڕۆن هەڵسوو لە سەر دڵ

لە ترس و خۆفی ماری بەدکردار
لە پەنای ئاگر خۆم داوە حاشار

خۆشیم نەدیوە لەم ڕۆژگارە
وەتی هەم ئیمسال خۆزگە بە پارە

دەستی تەماحت هێندە پان مەکە
خاوەنی کەڕەم پەشیمان مەکە

ئەم نەقڵەیان زوو کرد بوە شیعار
بە قوونی موفلیس ڕیشی تەماحکار

کچ شوو کا دایک دەماخی سازە
کوڕیش ژن بێنێ، توندە مەجازە

خەڵک لە دەس تۆ دەمێکە یاسە
قڵپ ئەبێتەوە کە پڕ بوو کاسە

پێم سەیرە تۆ زۆر بە خۆت دەنازی
نە سەری سیری، نە قونچکی پیازی

نە هێندە تاڵ بە، تف بتخاتە دەر
نەوا شیرن بە، قوتت دەن یەکسەر
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٦.

پەراوێز edit