ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٩. ئەم نەقڵە دڵی پیاو دەکاتە بەرد
ئەم نەقڵە دڵی پیاو دەکاتە بەرد
قەل بە قەل دەڵێ: ڕووت ڕەش بێ نامەرد!

ئەو کەسەی دەبوو نەدۆڕێ، دۆڕا
بۆ ئاسنی سارد دەکوتی لەخۆڕا؟

نەسیحەت ناچێ بە مێشکی کەردا
کێ دیویە بزمار بڕوا بە بەردا؟

عاملانی کەسێ خوڵقابێ ناحەز
هەروەکوو گوێزە بیدەی لە گومبەز.

چون کۆشکی هیوات بناغەی بۆشە
پێشت پۆڵا بێ، پاشت کڵۆشە.

بەسمان بە سەردا لێدە گیز و فیز
پێوەدان خۆشە، نەوەک ویزەویز.

دەڵێن نابارێ لە هەموو هەوران
دڵنیاش مەبە لە سووڕی دەوران.

لاوی کورد لە خۆی بەستێ فیشەکدان
هیچ شایەک قەبووڵ ناکا بە سەپان.

ئەمەش نەققڵێکی لەمێژ و کۆنە
پاداران بگرە، بێ پا هی خۆنە.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٥.

پەراوێز edit