ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٨. هێندێ تێکهەڵچوون جێی هومێد نینە
هێندێ تێکهەڵچوون جێی هومێد نینە
شەڕی کۆنە قین گەرم و بەتینە

خەیاڵ خەزێنەی بە کەس نەداوە
زێر دۆزینەوە خەیاڵی خاوە

ئەم پەندە کەڵکی بۆ گوێدێرانە
کێ لە سەر سەبرە، لەسەر خێرانە

کەری دێز دەکا حەز لە تۆپینێ
تاکوو خاوەنی زەرەر ببینێ

بیری هەر لە لای هەل و هەڵمەتە
چووزانێ گورگ، مەڕ بە قیمەتە

قەسەم بەو کەسەی نەزا و نەمەرگە
تۆبەی بەڕاستی گورگ هەر مەرگە

تاکوو بز شیر دا و بەشی داپیر دا
ئەو کلکە قوڵەی ڕێویی فەقیر دا

قیل سپی دەبێ، بێ‌درۆی فەڕزی
کلکی وشتریش دەگاتە عەرزی

تا گورگ دەکا تۆبە وەک نەسووح
سەبری ئەییوبی دەوێ و عومری نووح
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٧٤.

پەراوێز edit