ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٧. کاتی خۆی نەبێ قاقا و پێکەنین
کاتی خۆی نەبێ قاقا و پێکەنین
ئاکامی دەبێ بە گریان و شین

هەر پێکەنینێک دوایەکەی شینە
شیوەن باشترە لەو پێکەنینە

دەرزی لە قاچ و قولی خۆت ڕاکە
ئەو کاتە شووژن بە پێی من داکە

زستان بە سەر چوو، بەفر تواوە
ڕووڕەشی هەموو بۆ ڕەژی ماوە

ئەم پەندە سوودی تا قیامەتە
زمان لێگەرێ سەر سڵامەتە

ئەم پەندە جوانەت لە بیر بمێنێ
تۆفان دەدروێ، کێ با بچێنێ

هەموو کەس دەکا بەم پەندە بڕوا
هەرچی با هێنای، هەر بە با دەڕوا

مەیهاوێ سەر من هەرچی خەتایە
دەستێک بە تەنیا تەقەی لێ‌نایە

کێ بێت و نەکا بەرگری لە خۆی؟ !
بەڵام کەس خەتا ناگرێتە ئەستۆی
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٧٣.

پەراوێز edit