هەرچی تازە بێ، پەسندی خەڵکە
بەڵام هێندێ شت کۆن بێ بەکەڵکە
دۆست و دۆ لەگەڵ شەڕاب و توتن
بەعزێکیش ئەڵێن کۆن بێ باشە ژن
ئەمەش فەرموودەی قەدیمیەکانە
قەدری قەدیمیان زەریف بزانە
شەممە باشە بۆ هەموو کاروبار
بەڵام قەت بووکی تێدا مەکە سوار
شەممە و دووشەممە و سێشەممە لیباس
مەبڕە، زەرەرە بە تەجرەبەی خاس
ماڵ گەسک مەدە بە نوێژی شێوان
نەوەک ناکۆکی بخاتە نێوان
یا نووکی گەسک بدە لە ئاگر
تۆ لە پێشینیان نازانی چاتر
مریشک خوێندی، سەری ببڕە زوو
دەڵێن تێک دەدا بەینی ژن و شوو
ئەگەر ناوەخت خوێندی کەڵەشێر
گوشتەکەی دەخۆن یا دەیکەن بە خێر
بەڵام هێندێ شت کۆن بێ بەکەڵکە
دۆست و دۆ لەگەڵ شەڕاب و توتن
بەعزێکیش ئەڵێن کۆن بێ باشە ژن
ئەمەش فەرموودەی قەدیمیەکانە
قەدری قەدیمیان زەریف بزانە
شەممە باشە بۆ هەموو کاروبار
بەڵام قەت بووکی تێدا مەکە سوار
شەممە و دووشەممە و سێشەممە لیباس
مەبڕە، زەرەرە بە تەجرەبەی خاس
ماڵ گەسک مەدە بە نوێژی شێوان
نەوەک ناکۆکی بخاتە نێوان
یا نووکی گەسک بدە لە ئاگر
تۆ لە پێشینیان نازانی چاتر
مریشک خوێندی، سەری ببڕە زوو
دەڵێن تێک دەدا بەینی ژن و شوو
ئەگەر ناوەخت خوێندی کەڵەشێر
گوشتەکەی دەخۆن یا دەیکەن بە خێر