ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٤. چاکە بە چاودا دراوە، توورە
چاکە بە چاودا دراوە، توورە
نەقڵی نیرگەکە و پیرە گاسوورە

تەڵا لە مل کەر بکەی، ماقووڵە
سەڵا لەو کەسەی بێ پارە و پووڵە

ئەوی لە لێفەی بابی نەتڕیوە
لووتی بەرز بوو بەو زێڕ و زیوە

دیت سەگی سپی، تفی لێ ڕۆ کە
زەرەری زۆرە بۆ بارە لۆکە

چاکەی تۆم هەرگیز نابێ لە چاوا
نانی کۆماسی و پاسی جرتاوا؟ !

کەسێ خۆی لە لا گەورە و گرانە
نەچێتە پێستی خەڵکەوە جوانە

کەسێ ئاکاری پەسەندە و چا بێ
حورمەتی خەڵکی دەبێ لە لا بێ

عەیب و عاری خۆی بێنێتە بەرچاو
خەڵک بە سووک و چرووک نەبا ناو

ئەگەر نەشخوێنێ کەڵەبابە سوور
ڕۆژ دەبێتەوە، بڵاو دەکا نوور
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٧٠.

پەراوێز edit