شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: چاکە بە چاودا دراوە، توورە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٧٠. چاکە بە چاودا دراوە، توورە نەقڵی نیرگەکە و پیرە گاسوورە تەڵا لە مل کەر بکەی، ماقووڵە سەڵا لەو کەسەی بێ پارە و پووڵە ئەوی لە لێفەی بابی نەتڕیوە لووتی بەرز بوو بەو زێڕ و زیوە دیت سەگی سپی، تفی لێ ڕۆ کە زەرەری زۆرە بۆ بارە لۆکە چاکەی تۆم هەرگیز نابێ لە چاوا نانی کۆماسی و پاسی جرتاوا؟ ! کەسێ خۆی لە لا گەورە و گرانە نەچێتە پێستی خەڵکەوە جوانە کەسێ ئاکاری پەسەندە و چا بێ حورمەتی خەڵکی دەبێ لە لا بێ عەیب و عاری خۆی بێنێتە بەرچاو خەڵک بە سووک و چرووک نەبا ناو ئەگەر نەشخوێنێ کەڵەبابە سوور ڕۆژ دەبێتەوە، بڵاو دەکا نوور ++++++++++++++++++++++