ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٣. کەسێ وەجاغ‌کوێر سەربنێتەوە
کەسێ وەجاغ‌کوێر سەربنێتەوە
یەکجاری چرای دەکووژێتەوە

کوڕی چاکی بێ، خێری بەلاشە
بێکەسی، دەڵێن بۆ خودا باشە

ڕێز نادا بە کەر درێژیی مەودا
نابێتە ئێستر بە چوونی بەغدا

سەرمایەی ژیان ژن و ددانە
به دەردت نەخۆن، دنیا زیندانە

خەتای نەکروودم بە ملدا بێنی
شانەکەت لە سەر مندا دەشکێنی

مەشهورە دەڵێن خلە دکا گان
بلەی چارەڕەش دەبەن بۆ زیندان

یەکجاری لێژ بوو جێ بە هەتیوان
ماڵ بۆ خۆی نەبوو، ڕووی تێ‌کرد میوان

ماڵی مێروولە بە کەوچکە ئاوێ
وێرانە، بێنه و بەرەی پێ ناوێ

زۆری ناشکوری کرد و هەڵقڕا
وا مانگا مرد و ‌ئیتر دۆ بڕا
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٩.

پەراوێز edit