ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٢. سه‌ر له بەر نامەرد دامەنەوێنە
سه‌ر له بەر نامەرد دامەنەوێنە
بۆ وڵات و گەل خوێنت بڕژێنە

بە زۆری بازوو، بە هێزی شانان
خانی خانان بە، یا تۆزی بانان

شووڵی شلک و تەڕ دادێتەوە زوو
دەیچەمێنیەوە چۆنی مەیلت بوو

کاتێ وشک بوو، چۆنی دادێنی؟
زۆری خەریک بی، ڕەنگە بیشکێنی!

نەمام کە تازه چەقابێ دیارە
بە هێزی کەسێک دەردێ دووبارە

بەڵام کە ریشەی داکوتا زەوی
بوو بە دارێکی زل و مل‌قەوی

دەرنایەتەوە، نەک بە شان و پیل
بەکەڵ و کۆتان، تەنانەت بە فیل

ئەگەر برای پشت بوو لە برازا
تازە دەرچوو، کار لە کار ترازا

دەسته چەورەکەت لە من هەڵمەسوو
بووک لەگەڵ تۆمە، گوێت لێ بێ خەسوو
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٨.

پەراوێز edit