دایک تاریفی کچی خۆی بکا
دۆم بێت و کەڵاش لە بۆ خۆی بکا
عەتر ئەشێ خۆی بۆن بدا کاکە
نەک عەتتار بڵێ زۆر عەتری چاکە
یاران! مەمدەنە بەر تیری لۆمە
من نێر بێ و مێ بێ، هە لەبۆ دۆمە
سا بێ سکی خۆت مەدڕە لە داخا
کێ مرد و کێی تر ما لە وەجاخا!
دەک دڵە کوێر بی عەمرت نەمێنێ
قاڵاو لە جێگەی بولبول دەخوێنێ!
لە دنیا هەرچی گەندە و مەندەیە
بۆچی هەر بەشی خدری زیندەیە؟ !
لە جێگەی خۆیدا ئەمەش هەر پەندە
نامێنێتەوە گەندە لە مەندە
زاڵ کوتی: رۆستەم! ڕۆڵەی زەمانە!
قەت دوژمنی خۆت بە کەم مەزانە
مەڵێ باشارم ناکا ئەو گولە
چکۆڵە، فێڵ و تەڵەکەی زلە
دۆم بێت و کەڵاش لە بۆ خۆی بکا
عەتر ئەشێ خۆی بۆن بدا کاکە
نەک عەتتار بڵێ زۆر عەتری چاکە
یاران! مەمدەنە بەر تیری لۆمە
من نێر بێ و مێ بێ، هە لەبۆ دۆمە
سا بێ سکی خۆت مەدڕە لە داخا
کێ مرد و کێی تر ما لە وەجاخا!
دەک دڵە کوێر بی عەمرت نەمێنێ
قاڵاو لە جێگەی بولبول دەخوێنێ!
لە دنیا هەرچی گەندە و مەندەیە
بۆچی هەر بەشی خدری زیندەیە؟ !
لە جێگەی خۆیدا ئەمەش هەر پەندە
نامێنێتەوە گەندە لە مەندە
زاڵ کوتی: رۆستەم! ڕۆڵەی زەمانە!
قەت دوژمنی خۆت بە کەم مەزانە
مەڵێ باشارم ناکا ئەو گولە
چکۆڵە، فێڵ و تەڵەکەی زلە