شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: دایک تاریفی کچی خۆی بکا سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٧. دایک تاریفی کچی خۆی بکا دۆم بێت و کەڵاش لە بۆ خۆی بکا عەتر ئەشێ خۆی بۆن بدا کاکە نەک عەتتار بڵێ زۆر عەتری چاکە یاران! مەمدەنە بەر تیری لۆمە من نێر بێ و مێ بێ، هە لەبۆ دۆمە سا بێ سکی خۆت مەدڕە لە داخا کێ مرد و کێی تر ما لە وەجاخا! دەک دڵە کوێر بی عەمرت نەمێنێ قاڵاو لە جێگەی بولبول دەخوێنێ! لە دنیا هەرچی گەندە و مەندەیە بۆچی هەر بەشی خدری زیندەیە؟ ! لە جێگەی خۆیدا ئەمەش هەر پەندە نامێنێتەوە گەندە لە مەندە زاڵ کوتی: رۆستەم! ڕۆڵەی زەمانە! قەت دوژمنی خۆت بە کەم مەزانە مەڵێ باشارم ناکا ئەو گولە چکۆڵە، فێڵ و تەڵەکەی زلە ++++++++++++++++++++++