ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٤٠. دیسان خیشی کرد وێنەی بەرازی
دیسان خیشی کرد وێنەی بەرازی
کەر ماندوو و مردوو، خاوەن ناڕازی

نایەوێ لەگەڵ ئێمە بسازێ
نە دێته پردێ نە دێتە بازێ

مەڕوانە خانوو و دەرک و دەروازە
دایکان ببینە و کیژان بخوازە

بە توندوتۆڵی و شۆخی مەنازە
بۆ کچان، بەختی دایکان جیازە

پێم ڕاناگیرێ ئەو ناز و بازە
ددان کە ئێشا عیلاجی گازە

نامەوێ بمرم لە بەر موحتاجی
گۆشتی کەروێشک و بۆفسی تاجی!

ناخۆم و هەرگیز نەیبینم یاڕەب
شیری وشتر و دیداری عاڕەب

بۆ سیرت بۆ بێ لە دەم لێوئالان
نەک گوڵ وەرگری لە دەس خوێن‌تاڵان

هەر لە عەڕشەوە هەتاکوو قورش
کەس نییە بە دۆی خۆی بڵێ ترش؟
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٦.

پەراوێز edit