ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٣٩. کەی پاشی باران کەپەنک دابە؟
کەی پاشی باران کەپەنک دابە؟
نوشداروو لە پاش مەرگی سۆهرابە

پاش ڕووت‌کردنەوە بێ خۆف و خەتەر
تەشتی زێڕ دانێ لە سەر تەوقی سەر

لە بەردیان پرسی بۆچی وا ڕەقی؟
کوتی بەردم دی زۆر بە دڵ‌ڕەقی

شایی نەکراوە، دەهۆڵ تەقەی دێ
بەن نەڕێسراوە، جۆڵا شەقەی دێ

وتیان بە قرژاڵ بۆچی بە دوو سەر
دەڕۆی؟ وتی: شۆخ لێی عەیبە مەگەر؟

شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە
بەردی زل، بەڵگەی نەهاویشتنە

هێندێ کەس ئازا و ڕژدن لە شەڕێ
هەتاکوو لێیان وەڕاست دەگەڕێ

کاتێ شەڕەکە گەرم بوو تەواو
ڕێگای هەڵاتن دەگرنە بەرچاو

دوژمن خەریکە کوێرایی دایە
چاوی دوو سەری پێمان هەڵنایە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٦٥.

پەراوێز edit