ساتێ ناگرێ ئارام و قەرار
لە نێو کالاندا تیغی جەوهەردار
بە دوو کەس دەکرێ خراپە و چاکە
چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ کاکە
بێدەرپێ دوو گەز جاوی دێتە خەو
زگبرسی پڵاو دەبینێ وەک ئەو
ئەو بۆنەی مەستی کردی وەک شەڕاب
کەر داغ کردن بوو، نەک کزەی کەباب
لەبەر مەینەت و دەرد و نەخۆشی
ناچێته گەرووم قەت ئاوی خۆشی
وایان فەرمووە قەدیمیی دڵپاک
سوار هەتا نەگلێ، نابێتە سوارچاک
تا نەخۆش نەبی نەچیە حەکیمی
نازانی قەدری ساغی و سەلیمی
تا نەهاتە گوێت شەقەی قەڵماسە
تێنەگەیشتی دنیا چ باسە
وتم لامەدە لە ڕێبازی حەق
تا نەتنا تەبەق، بۆ نەتکوت سەدەق؟ !
لە نێو کالاندا تیغی جەوهەردار
بە دوو کەس دەکرێ خراپە و چاکە
چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ کاکە
بێدەرپێ دوو گەز جاوی دێتە خەو
زگبرسی پڵاو دەبینێ وەک ئەو
ئەو بۆنەی مەستی کردی وەک شەڕاب
کەر داغ کردن بوو، نەک کزەی کەباب
لەبەر مەینەت و دەرد و نەخۆشی
ناچێته گەرووم قەت ئاوی خۆشی
وایان فەرمووە قەدیمیی دڵپاک
سوار هەتا نەگلێ، نابێتە سوارچاک
تا نەخۆش نەبی نەچیە حەکیمی
نازانی قەدری ساغی و سەلیمی
تا نەهاتە گوێت شەقەی قەڵماسە
تێنەگەیشتی دنیا چ باسە
وتم لامەدە لە ڕێبازی حەق
تا نەتنا تەبەق، بۆ نەتکوت سەدەق؟ !