ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٣٧. دوێ خەڵکت تۆقان ئه‌وڕۆ بتۆقە
دوێ خەڵکت تۆقان ئه‌وڕۆ بتۆقە
مەشهوورە دونیا مەندۆق مەندۆقە

دوێنێ تۆ ڕەحمت بە هیچ کەس نەکرد
خوا شوکور ئەوڕۆ بۆمان بوویە پرد

دوێنێ ملهوڕ و تۆسن بووی کەچی؟
ئیمڕۆ سەرشۆڕ و کز و ملکەچی؟

چەکت بە نەفتم کڕی بۆ گیانم
هات نۆره گورزم دەردت دەزانم

دوژمن هەر بۆیە کاری سەردەگرێ
چون به عارەبە کەروێشک دەگرێ

خوێنی شێرت کەم لە دەمار و ڕەگ
هەر فسۆسی وەک تاجی قوبادبەگ

لە وەختی ڕاودا نەبێ گووت نایە
چار چییە خوێڕی پیشەی هەروایە

شتی چاک دەبێ ڕەسەنی چاک بێ
لە ماینی قۆتڕ ئەسپی شێ نابێ

تاجی ڕەش‌کوژیش باوەڕم وایە
لە دێڵی فسۆس قەت بەدی‌نایە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٣.

پەراوێز edit