شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: دیسان خیشی کرد وێنەی بەرازی سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦٦. دیسان خیشی کرد وێنەی بەرازی کەر ماندوو و مردوو، خاوەن ناڕازی نایەوێ لەگەڵ ئێمە بسازێ نە دێته پردێ نە دێتە بازێ مەڕوانە خانوو و دەرک و دەروازە دایکان ببینە و کیژان بخوازە بە توندوتۆڵی و شۆخی مەنازە بۆ کچان، بەختی دایکان جیازە پێم ڕاناگیرێ ئەو ناز و بازە ددان کە ئێشا عیلاجی گازە نامەوێ بمرم لە بەر موحتاجی گۆشتی کەروێشک و بۆفسی تاجی! ناخۆم و هەرگیز نەیبینم یاڕەب شیری وشتر و دیداری عاڕەب بۆ سیرت بۆ بێ لە دەم لێوئالان نەک گوڵ وەرگری لە دەس خوێن‌تاڵان هەر لە عەڕشەوە هەتاکوو قورش کەس نییە بە دۆی خۆی بڵێ ترش؟ ++++++++++++++++++++++