ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٢٩. لە زەوی بۆت بێ، یا لە حەواوە
لە زەوی بۆت بێ، یا لە حەواوە
قەت دەستی کەڕەم مەگێرە دواوە

نەقڵە لە پیاوی شیرین گفت و لفت
قازیی مەراغەش دەخوا ماڵی مفت

وایان فەرمووە زانایانی زوو
زۆر درەنگ هەیە باشترە لە زوو

کێ گورج و خێرا تەماحی تێر بوو؟
شەیتان پەلەی کرد چاوێکی کوێر بوو

ئەگەر شەڕ قوونی لە دەرکت ناوە
بیکە، خوا بە تۆ یا بەوی داوە

دەست مەپارێزە لە وشک و لە تەڕ
دەڵێن هەر یەکە شەڕ و نیوەشەڕ

ڕێژنە بارانە یا ڕەشەبایە
هەر عومری بەفر بە بای فەنایە

ئەگەر ڕەمەزان یا شەشەکانە
تازە بەشی من ژەم و دوو نانە

وتیان بە وشتر بۆچی داماوی؟
موژدە بێ خوا کوڕی پێ داوی
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٥.

پەراوێز edit