ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٣٠. وتی: کوڕ دیارە هێزی ئەژنۆمە
وتی: کوڕ دیارە هێزی ئەژنۆمە
بەڵام باری خۆم هەر لەسەر خۆمە

گۆشتی ڕانی خۆت بکەی بە کەباب
گەلێ باشترە لە منەتی قەساب

بە قسەی چەور و شیرین زمانی
تۆ هەڵخەڵەتێی، گەوج و نەزانی

هەڵە و لەبیرچوون جاروبارێکە
دەڵێن هەر عەقڵەی لە خەسارێکە

دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵ بەکوڵ
بۆی هەڵمەرێژە خێرا کیسەی دڵ

تا ئەو نەسووتێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی

هاوڕێ گەلێکیان وەک ماری سڕن
ڕواڵەت دۆست و لەبنەوەبڕن

ئیمرۆ لێ دەدەن لافی دڵسۆزی
دەبنه دوژمنی باب‌کوشتە سۆزی

بە کاکە کاکە هات بە لامەوە
بوو بە سوججەمار دای وە پامەوە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٦.

پەراوێز edit