ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٣١. گۆشتەزوون دێنی برینی خەنجەر
گۆشتەزوون دێنی برینی خەنجەر
تەشەر زامی دڵ دەکا دیوەودەر

زانیت کە دوژمن لێی هەڵگرتی قین
ژەهری دەرخوارد دە، تێکەڵ بە هەنگوین

زۆر کوتن بایی نادا بە قسە
ئەو کەسەی کەسە، حەرفێکی بەسە

وا بووە هەزار، بە تاقە مەردێ
بەزیوه، دەڵێن سەد قەل و بەردێ

بۆ بابت ئەگەر بەسوود و کەڵکی
قەت جنێو مەدە بە بابی خەڵکی

ئەم ماندوو بوونە و ئەو خۆ کوتانە
بەربەرەکانی لەگەڵ ژیانە

ژینی کەم لەگەڵ مافی سەربەستی
خۆشە، نەوەک زۆر بژی بە پەستی

چ بە ئاشکرا، چ بە نهێنی
دەیدروویەوە، هەرچی دایچێنی

چاکە و پیاوەتی قەت ناچێ لە ناو
ون نابێ، ئەگەر بیخەیتە نێو ئاو
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٧.

پەراوێز edit