شوێنی مەکەوە بە هەوای پێشوو
قوڵی ئەو قوڵی نەماوە، هەیهوو!
ئەو کەسەی نانی بێ تۆ نەدەخوارد
ناتداتێ بچی بۆ کاسەیەک ئارد
لەم دەورە کەمێ بیر کەوە، نامە!
گێرەت لە هەولێر دەگەڕێ مامە!
گەلێ بەنرخ و جوانە ئەم پەندە
بۆ ئەو کەسانەی لووتیان بڵندە؛
کێ بەرزەفڕە و خۆبەزلزانە
ڕۆژێک دەیهاڕێ ئاشی زەمانە
هەتا نۆرەیان دەگا لەو ئاشە
پاشەڕۆژ وەبیر بێننەوە باشە
ئەمە شتێکە بۆ هەموو کەس ڕوون
بە مەیلی ئەو بوو گەڕانی گەردوون
خەڵکی ئێرانی کردبوو بەندە
ئەو دێوەزمەی خوو ناپەسەندە
ئاکامی چی بوو چۆنی بەسەرهات
ڕەش و ڕەهەندە دەرچوو لە وڵات
قوڵی ئەو قوڵی نەماوە، هەیهوو!
ئەو کەسەی نانی بێ تۆ نەدەخوارد
ناتداتێ بچی بۆ کاسەیەک ئارد
لەم دەورە کەمێ بیر کەوە، نامە!
گێرەت لە هەولێر دەگەڕێ مامە!
گەلێ بەنرخ و جوانە ئەم پەندە
بۆ ئەو کەسانەی لووتیان بڵندە؛
کێ بەرزەفڕە و خۆبەزلزانە
ڕۆژێک دەیهاڕێ ئاشی زەمانە
هەتا نۆرەیان دەگا لەو ئاشە
پاشەڕۆژ وەبیر بێننەوە باشە
ئەمە شتێکە بۆ هەموو کەس ڕوون
بە مەیلی ئەو بوو گەڕانی گەردوون
خەڵکی ئێرانی کردبوو بەندە
ئەو دێوەزمەی خوو ناپەسەندە
ئاکامی چی بوو چۆنی بەسەرهات
ڕەش و ڕەهەندە دەرچوو لە وڵات