ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٣٣. جێی لە چوار قوڕنەی دونیا پێ تەنگە
جێی لە چوار قوڕنەی دونیا پێ تەنگە
مام سامیش دەڵێ نامەوێ نەنگە

بزانە باران چۆن دێ بەرەو خوار
خۆی پێ هەژارە، بێ فیز و دەمار

دەکەوێتە دەم گیانداری بەحران
دەبێ بە دوڕی قیمەتی و گران

شەونم لە سەر گوڵ دەنیشێ تاوێ
بەرز ئەبێتەوە بە تینی تاوێ

فڕی سوار دەبی کە چوو بۆ حەوا
زوو لە ناو دەچێ و دەبێ بە هەوا

با بێینەوە سەر پەندەکانی زوو
وایان فەرمووە سەردەمی پێشوو:

گورگێ بەسە بۆ قڕانی کۆزێ
ئابڕووی هۆزێ دەبا ڕەش‌بۆزێ

هەر قافڵەیەک پێشەنگی کەر بێ
بێ گومان دەبێ تووشی زەرەر بێ

لە دەرکی کەست هێنابێ تەقە
دەرکت دەدرێتە بەر مست و لەقە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٥٩.

پەراوێز edit