شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: جێی لە چوار قوڕنەی دونیا پێ تەنگە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٥٩. جێی لە چوار قوڕنەی دونیا پێ تەنگە مام سامیش دەڵێ نامەوێ نەنگە بزانە باران چۆن دێ بەرەو خوار خۆی پێ هەژارە، بێ فیز و دەمار دەکەوێتە دەم گیانداری بەحران دەبێ بە دوڕی قیمەتی و گران شەونم لە سەر گوڵ دەنیشێ تاوێ بەرز ئەبێتەوە بە تینی تاوێ فڕی سوار دەبی کە چوو بۆ حەوا زوو لە ناو دەچێ و دەبێ بە هەوا با بێینەوە سەر پەندەکانی زوو وایان فەرمووە سەردەمی پێشوو: گورگێ بەسە بۆ قڕانی کۆزێ ئابڕووی هۆزێ دەبا ڕەش‌بۆزێ هەر قافڵەیەک پێشەنگی کەر بێ بێ گومان دەبێ تووشی زەرەر بێ لە دەرکی کەست هێنابێ تەقە دەرکت دەدرێتە بەر مست و لەقە ++++++++++++++++++++++