ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٢٨. منه‌ت لەم و لەو مەکێشە دم‌چەوت
منه‌ت لەم و لەو مەکێشە دم‌چەوت
پووڵ بدە و مەلا دەر کە لە مزگەوت

هەڵە چاوپۆشی لێ دەکرێ، بەڵام
جارێک و دوو جار، نەکوو بەردەوام

شتی تەماعکار لە کڕین نایە
ئەسپێی بە ئەسپە، کێچی بە گایە

خۆی لە بۆ ڕاوچی‌ دەکوژێ تاژی
تا کەرێ نەبێ عاقڵێ ناژی

ئەمەش پەندێکە ڕوون و ئاشکرا
برا مەکووژە بۆ دەستە برا

کەروێشک هەڵدێ لە ترسی گیانی
تاجی بۆ سەولە، دەک بە سندانی!

بە توندوتیژی کار نابێ مەیسەر
مار بە قسەی خۆش لە کون دێتە دەر

وتیان پشیلە، گووت بە دەرمانە
دایپۆشی بە خۆڵ، ئەو بێ‌ویژدانە!

نەمدیوە لە ئاش گەرمتر کاسە
ڕەنگە لە ژێریا هەبێ نیوکاسە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٤.

پەراوێز edit