ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٢٧. پرس و ڕات نەبێ ئیشت لە پاشە
پرس و ڕات نەبێ ئیشت لە پاشە
سەری بێ دەلاک نەتاشی باشە

کاری سەربەخۆ ناحەز دەنوێنێ
بەردی لە خۆوە سەران دەشکێنێ

دەڵێن هەر شتێک شێت بیخاتە بیر
دەرنایەتەوە بە سەد پیاوی ژیر

گێره چۆن دەکرێ بە بزنی هەژار!
گاجووتی دەوەێ و پیاوی کۆنەکار

هێندێ شت نابێ زۆر بیپشکنی
تۆ کاڵەک‌خۆری یا بێستان‌ڕنی!

چاکی بۆ هێنا بەخت و ئیقبالی
تووتنی خۆش و ئاغای ناحاڵی

دڵی ناسووتێ بە ماڵی خاڵی
گولـلەی بایزاغا، شەق لە کەنداڵی

تا عاقڵ بیری کردەوە لە کار
شێت کاری خۆی دی، بژی هەزار جار!

بێ ئیزنی خاوەن، بەخشین حەرامە
پیاوەتی لە سەر ئاوی حەمامە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٣.

پەراوێز edit