شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: لە زەوی بۆت بێ، یا لە حەواوە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٥. لە زەوی بۆت بێ، یا لە حەواوە قەت دەستی کەڕەم مەگێرە دواوە نەقڵە لە پیاوی شیرین گفت و لفت قازیی مەراغەش دەخوا ماڵی مفت وایان فەرمووە زانایانی زوو زۆر درەنگ هەیە باشترە لە زوو کێ گورج و خێرا تەماحی تێر بوو؟ شەیتان پەلەی کرد چاوێکی کوێر بوو ئەگەر شەڕ قوونی لە دەرکت ناوە بیکە، خوا بە تۆ یا بەوی داوە دەست مەپارێزە لە وشک و لە تەڕ دەڵێن هەر یەکە شەڕ و نیوەشەڕ ڕێژنە بارانە یا ڕەشەبایە هەر عومری بەفر بە بای فەنایە ئەگەر ڕەمەزان یا شەشەکانە تازە بەشی من ژەم و دوو نانە وتیان بە وشتر بۆچی داماوی؟ موژدە بێ خوا کوڕی پێ داوی ++++++++++++++++++++++