هەتا خاوەن ماڵ دزی گرتە دەست
دز خاوەن ماڵی گرت و دەستی بەست
ئەوەی لە پووشێک نەکۆڵێتەوە
لۆدە کای بەرن ناپرسێتەوە
بەو کەسە ئێژن جوامیر و ئازا
بەخشین لە دوژمن نەکا تەقازا
بەس لەمە زیاتر خۆت گێل و کەڕ کە
ئەو ماسته بێموو نییه، باوەڕ کە
خۆشباور نەبی بەو حەددە چاکە
ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا کاکە!
ناپاک هەمیشە زیت و وشیارە
هەر دار هەڵێنی سەگی دز دیارە
مامر قەڵە و بێ یان لەڕ و لاواز
ئەپچڕێ هەتا دەکا هێلکەی قاز
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە
ڕۆینەکەی خۆشی لە بیر بردەوە
بەڕەم هەیە چۆن قاڵیی تو ڕاخەم؟
بەنکاڵەم لە بەنچەکمەی تۆ ناخەم
دز خاوەن ماڵی گرت و دەستی بەست
ئەوەی لە پووشێک نەکۆڵێتەوە
لۆدە کای بەرن ناپرسێتەوە
بەو کەسە ئێژن جوامیر و ئازا
بەخشین لە دوژمن نەکا تەقازا
بەس لەمە زیاتر خۆت گێل و کەڕ کە
ئەو ماسته بێموو نییه، باوەڕ کە
خۆشباور نەبی بەو حەددە چاکە
ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا کاکە!
ناپاک هەمیشە زیت و وشیارە
هەر دار هەڵێنی سەگی دز دیارە
مامر قەڵە و بێ یان لەڕ و لاواز
ئەپچڕێ هەتا دەکا هێلکەی قاز
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە
ڕۆینەکەی خۆشی لە بیر بردەوە
بەڕەم هەیە چۆن قاڵیی تو ڕاخەم؟
بەنکاڵەم لە بەنچەکمەی تۆ ناخەم