شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: هەتا خاوەن ماڵ دزی گرتە دەست سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٠. هەتا خاوەن ماڵ دزی گرتە دەست دز خاوەن ماڵی گرت و دەستی بەست ئەوەی لە پووشێک نەکۆڵێتەوە لۆدە کای بەرن ناپرسێتەوە بەو کەسە ئێژن جوامیر و ئازا بەخشین لە دوژمن نەکا تەقازا بەس لەمە زیاتر خۆت گێل و کەڕ کە ئەو ماسته بێ‌موو نییه، باوەڕ کە خۆش‌باور نەبی بەو حەددە چاکە ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا کاکە! ناپاک هەمیشە زیت و وشیارە هەر دار هەڵێنی سەگی دز دیارە مامر قەڵە و بێ یان لەڕ و لاواز ئەپچڕێ هەتا دەکا هێلکەی قاز قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە ڕۆینەکەی خۆشی لە بیر بردەوە بەڕەم هەیە چۆن قاڵیی تو ڕاخەم؟ بەن‌کاڵەم لە بەن‌چەکمەی تۆ ناخەم ++++++++++++++++++++++