ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٢٥. خۆ بەزل زانین هی تازەکوڕە
خۆ بەزل زانین هی تازەکوڕە
گەوج و نەزانن لێیان ببووره

ئەم پەندە کۆنم لێ بسەلمێنە
لە ماوەی ژینت دوو کەس مەدوێنە

یەکێ بە سواری دێ ڕادەبوورێ
یەک پوڵ دەژمێرێ لە دەر یا ژوورێ

زاڵم بێ بە پرد، مەڕۆ بە سەریا
قەت بە دەمی سەگ پیس نابێ دەریا

مەوعیزە لە لای پیاوی عەقڵ کەم
بەیتی بلەیە و شانامەی ڕۆستەم

ئاو بە ئاوردا کرا و کۆتا بوو
ئەو شەڕە هەر بۆ لێفەی مەلا بوو

قەت مەڵێ بوومان بێژە هەمانە
نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە

قەی ناکا لە کەر بشکەوی جارێ
شەرته لە کورتان نەکەویە خوارێ

ئەو کەسە دۆستی گیانی گیانیتە
هاوڕێی نەبوونی و لێ قەومانیتە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥١.

پەراوێز edit