ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
٣٤. تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی
تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی
باکت نەبێ لە ڕێگر و ئەهلی شەقاوەتی
سۆفی عیبادەتی هەموو بۆ مەکر و ڕیوەیە
گەر شێری نەڕ بە گوێ بگرێ، پەشمە تاعەتی
ئیخلاسە ئەسڵی مەقسەد و خۆڕا شەقی دەبێ
وا تێ دەگا بە سەرمەقولاتە سەعادەتی
بێ مەعریفەت مەبە لە تەریقی حەقیقەتا
سەرمەنزیلی شەریعەتە جێگەی سەلامەتی
ناگەن بە حیز و ڕێگری ئێمە لە موڵکی ڕۆم
عەللامەیی ویلایەت و شێخی ویلایەتی
مەفهوومی دوو حەدیسی سەحیحم لە بەیتەکا
جێ کردەوە؛ نەزەر بکە کوردی و فەساحەتی
دونیا سەگی لە ئۆغڵەمە تۆقیوە تالیبی
نەیماوە هەروەکوو سەگی پێ سووتوو ڕاحەتی
سەد قوببەیی خەوەرنەق و سەددی سکەندەری
ناگاتە بەیتەکاولی نالی و مەتانەتی
ساقی کەریمە بادەیی بەزمی (ئەلەست)ەیە
حاجی لە جامی قەلبی شکاوە شکایەتی

پەراوێز edit