شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی تا سالیکی مەسالیکی موڵکی قەناعەتی باکت نەبێ لە ڕێگر و ئەهلی شەقاوەتی سۆفی عیبادەتی هەموو بۆ مەکر و ڕیوەیە گەر شێری نەڕ بە گوێ بگرێ، پەشمە تاعەتی ئیخلاسە ئەسڵی مەقسەد و خۆڕا شەقی دەبێ وا تێ دەگا بە سەرمەقولاتە سەعادەتی بێ مەعریفەت مەبە لە تەریقی حەقیقەتا سەرمەنزیلی شەریعەتە جێگەی سەلامەتی ناگەن بە حیز و ڕێگری ئێمە لە موڵکی ڕۆم عەللامەیی ویلایەت و شێخی ویلایەتی مەفهوومی دوو حەدیسی سەحیحم لە بەیتەکا جێ کردەوە؛ نەزەر بکە کوردی و فەساحەتی دونیا سەگی لە ئۆغڵەمە تۆقیوە تالیبی نەیماوە هەروەکوو سەگی پێ سووتوو ڕاحەتی سەد قوببەیی خەوەرنەق و سەددی سکەندەری ناگاتە بەیتەکاولی نالی و مەتانەتی ساقی کەریمە بادەیی بەزمی (ئەلەست)ەیە حاجی لە جامی قەلبی شکاوە شکایەتی ++++++++++++++++++++++