ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
بينايی ديدەم شای سۆسەن خاڵان
ئی دەسته بەستەی مەستی گوڵاڵان١

بگێره جه دەس ئی كەم تاڵەوه
بنيەش بەو گۆنای مشكين خاڵەوه٢

گوڵ پەی گوڵ خاسەن، جەمين جامەنی
گوڵ بۆ گوڵ، قامەت گوڵ ئەندامەنی٣

شاباشی تۆ بان گوڵاڵانی مەست
«صەيدی» خار خاسەن بگێرۆ وه دەست٤

١. بينايی: ڕووناكی. ديدەم: چاوم. واته: بينايی چاوم شای سۆسەن
خاڵان، ئەم چەپكه گوڵه بەستراوه مەسته وەرگره.
٢. ئی: ئەم. تاڵه: تاليع، [بەخت]. بنيەش: بينێ. واته: ئەم دەسكه گوڵه
لەدەس ئەم چاره ڕەشه كەم تاليعه بگرەو بينێ بەسەر ئەو كوڵمه جوانه خاڵدارەتەوه، كه له بۆن‏خۆشيدا وەك موشكی «خوتەن»ه.
٣. گوڵ بۆ گوڵ چاكه؛ بەتايبەتی بۆ تۆ، كه ڕوومەتت له سافی‏يا وەك
ئاوێنەيه، بۆن خۆشی وەك گوڵ، وەك دار گوڵی، گوڵئەنداميت.
٤. شاباشی تۆ بان: شاباشی تۆ بن. خار: دڕك. خاسەن: چاكه. واته: با
شاباشی تۆ بن ئەم هەموو گوڵو گوڵاڵه مەستانه، «صەيدی»ش واچاكه دڕك بەدەستەوه بگرێت. مەبەستی لەوەيه كه وتراوه: «گوڵ بۆ گوڵ، دڕك بۆ دڕك».
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit