شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: بينايی ديدەم... سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بينايی ديدەم شای سۆسەن خاڵان ئی دەسته بەستەی مەستی گوڵاڵان١ بگێره جه دەس ئی كەم تاڵەوه بنيەش بەو گۆنای مشكين خاڵەوه٢ گوڵ پەی گوڵ خاسەن، جەمين جامەنی گوڵ بۆ گوڵ، قامەت گوڵ ئەندامەنی٣ شاباشی تۆ بان گوڵاڵانی مەست «صەيدی» خار خاسەن بگێرۆ وه دەست٤ ١. بينايی: ڕووناكی. ديدەم: چاوم. واته: بينايی چاوم شای سۆسەن خاڵان، ئەم چەپكه گوڵه بەستراوه مەسته وەرگره. ٢. ئی: ئەم. تاڵه: تاليع، [بەخت]. بنيەش: بينێ. واته: ئەم دەسكه گوڵه لەدەس ئەم چاره ڕەشه كەم تاليعه بگرەو بينێ بەسەر ئەو كوڵمه جوانه خاڵدارەتەوه، كه له بۆن‏خۆشيدا وەك موشكی «خوتەن»ه. ٣. گوڵ بۆ گوڵ چاكه؛ بەتايبەتی بۆ تۆ، كه ڕوومەتت له سافی‏يا وەك ئاوێنەيه، بۆن خۆشی وەك گوڵ، وەك دار گوڵی، گوڵئەنداميت. ٤. شاباشی تۆ بان: شاباشی تۆ بن. خار: دڕك. خاسەن: چاكه. واته: با شاباشی تۆ بن ئەم هەموو گوڵو گوڵاڵه مەستانه، «صەيدی»ش واچاكه دڕك بەدەستەوه بگرێت. مەبەستی لەوەيه كه وتراوه: «گوڵ بۆ گوڵ، دڕك بۆ دڕك». ++++++++++++++++++++++