ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٦. ئاشك بەرێ، شێوه وەشۆ...
ئاشك بەرێ، شێوه وەشۆ، شەرتێو زەريفت ياره به
ته ئا بەينەی بينی چەنيش، يەك شەرت‏و يەك ئيقراره به١

نەك تۆ پەرێش «دێڤۆنه» بی هەكڵيت بەرۆ، بێگانه بی
ته پەی «شەمه»ی «پەرڤۆنه» بی، پی تەنەدا سۆتاره به٢

دڵ بۆ، جه گۆشم دارەنێ، مەوزه سەرەت، بێكارەنی
تۆ مەگنه «پەی» ئەر يارەنی، با ڤەس چەنيت بێزاره به٣

سووره قوڵێ، غونچه دەمه، با ڕەنگ‏و بۆ، «واشه» چەمه
مەشيه پەنەش داره تەمه، وەختێو چەنی تەش قارەبه٤

هەريۆ روڤێ كەفتی خوەش، زۆنات هەنش پێش پەی ته ئێش
مشيۆ گيۆن كەری فدێش، ئا دۆسه بەرخوردارەبه٥

ئەز پێكيۆ زۆمم خەتەر، «كيبڵه»م زەڕێو بديەره وەر
زامدار خوێت پەرسه خەبەر، تەرسه خوای هۆمواره به٦

«صەيدی» ته هيچت چار نەبێ، تا سەر چەنيت كەس يار نەبێ
سا دۆسته تەش كار نەبێ، تەنها ته دۆست دەر كاره به٧

١. ئاشك بەرێ: عاشق ڕفێن. شێوه وەشۆ: شێوه جوان. ته: تۆ. بەين:
پەيمان. بينی: ئەبەستی. واته: ئەی عاشق ڕفێنی شێوه جوان، ئەم شەرته باشەت لەبير بێ: ئەو كەسه كه پەيمانی لەگەڵا ئەبەستی تا سەر لەگەڵيا بەو يەك شەرت به.
٢. پەرێش: بۆ ئەو. دێڤۆنه: دێوانه. هەكڵيت: عەقڵت. شەمه: شەمع، مۆم.
پەرڤۆنه: پەروانه. پی تەنه: بەم جۆره. واته: نەك تۆ هەر بۆ ئەو شێت بيت: عەقڵيشت بباو ئاگادار نەبی؛ تۆ بۆ مۆم ئەبێ پەروانه بيت، چۆن پەروانه بۆ شەمع خۆی ئەسوتێنێ، ئەبێ تۆيش بەو جۆره خۆت بسوتێنی بۆ يار.
٣. واته: ئەی دڵ وەره بەگوێم بكه، سەوداو عەشقی جوانان مەخەره دڵو
مێشكتەوه، چونكه تۆ بەرگه ناگری‏و بێ كارەی‏و ئەكەويته دەريای بێ بنەوه، با ئەويش ئەوەنده سزات نەداو بێزاری نەنوێنێ.
٤. سووره قوڵێ: سوور كەلانەی جوان، يا سووره گوڵ. واشه: هەڵۆ. واته:
ئەی سووره گوڵی غونچه دەم، ئەی ڕەنگ خۆش‏و بۆن خۆشی چاو هەڵۆ، مەڕۆ تەما داری مەكه، ئەگەر لێی زويری وەختێتر عاجزو زوير به.
٥. هەريۆ: هەريەكێ. ڕوڤێ: ڕۆژێك. زۆنات: زانيت. مشيۆ: ئەبێ. گيۆن:
گيان. فدێش: به فيدای. واته: هەريەكێ ڕۆژێك بووی به هاودەمی‏و بوو به هاو خووو ڕەوشتت، وه زانيت دەربەسی ئێش‏و ناڕەحەتی تۆ زياتره تا هی خۆی، وه هی تۆی بەلاوه پێش‏تره ئەبێ بۆ ئەو كەسه گيانت فيدا كەيت، ئەوه دۆستی ڕاسته لەگەڵيا بەردەوام به.
٦. ئەز: من. پێكيۆ: پێكراوم. زۆمم: زامم. كيبڵەم: قيبلەكەم. واته: من
پێكراوی زامم خەتەره قيبلەكەم، يەك زەڕه بنواڕه به بەرا هەواڵی زامداری خۆت بپرسه، له خوا بترسەو خەمخواری زامدارەكەت به.
٧. «صەيدی» تۆ هيچ چارەت نەبوو، تا سەر لەگەڵتا كەس يار نەبوو،
دۆستيش ئيشی به تۆ نەبوو، هەر تەنيا تۆ دەربەستی دۆست بوويت.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit