ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
ئەزو خەم پێوه گرتەنما برايی
نه خەم چێمەنه من چاديم جيايی١

گەداو شا چوون يەكا، پەی باس‏و ئەشكی
«بەڕ»و «بەحر»ش يوڤۆ لەنگيرو لايێ٢

نەزۆنێنێ ئەوەڵجار دڵ به كێ دەو
ته دڵ بەردت ئەزت گێرۆ تەمايێ٣

چه دۆنێنه، نمۆوه قەت من‏و ته
من اندر عشق تو دَر بيوفايی»٤

تەماوو تۆم نەبڕيێنەو نمەبڕوش
هەزار ساڵێو هەزار پەنجێو دمايی٥

نه ته ئەژنيت پڕوزەو ئۆف‏و سۆتەيم
نه لۆمەو خەڵكی، من تۆم بێزيايێ٦

دنێو خەيره پەرێ من خۆ نەمەندەن
ڕەقيبی زێڵ سياو، تاكەی جيايی٧

ئەر ئينسافت چەنيم بۆنه، وەگەرنه
كه ساچوو ئەز چەنی «خواهی نخواهی»٨

كڵەش سا سێ نەبۆ «صەيدی» ڕەژۆ چەم
وەسێشو خاك‏و پاو ته، پەی بينايی٩

١. ئەز: من. پێوه: به يەكەوه. واته: من‏و خەم پێكەوه برايی‏مان گرتوه،
بڕيارمان داوه قەت لەيەك جيا نەبينەوه.
٢. واته: پادشاو هەژار چوون يەكه، يانێ: وەك يەكه بۆ باسی عەشق،
عەشق چ دەريای چ وشكايی، وەك يەكەو يەكسانەو هيچ جياوازی نيه.
٣. واته: نەم ئەزانی ئەوەڵجار من دڵ به كێ بدەم تا تۆ دڵت بردم، وا ئيتر
ئێستا منيش به تەمای تۆو دڵم.
٤. چه دۆنێنه: لەم دونيايەدا. نمۆوه: نابێتەوه. ته: تۆ. واته: لەم گيتی‏يەدا
قەت جارێكی‏تر نموونەو وێنەی من‏و تۆ نابێتەوه؛ من له عەشق بازی‏يا، تۆ له بێ وەفاييدا.
٥. واته: تەماعی تۆم نەبڕيوەو نای‏بڕم، 'هەزار' ساڵو 'هەزار' 'پەنجا'
ساڵی‏و دوای ئەوەش هەر به تەمای تۆم.
٦. ئەژنيت: بيستت. پڕووزەو: بۆ پڕووز. سۆنه: سينه. واته: نه تۆ بۆنی
سوتان‏و پڕووزانی سينەی منت كردو نه گوێت له ئۆف‏و ئاه و ناڵەم بوو؛ وه نه منيش بيستم‏و گوێم دايه لۆمەو مەنعی خەلقی كه تۆم لێ ببێزرێت؛ وه تەشەرو تانەی خەڵقی نەچوو به گوێما.
٧. دنێو: نەختێك. پەرێ من: بۆ من. زێڵ: دڵ. سياو: ڕەش. يانێ: كەمێك
خێرم پێ بكەو چاك‏به لەگەڵما، خۆ نەماوه ڕەقيبی دڵ ڕەشی خراپ ئيتر تاكەی جيايی با بەس بێ.
٨. واته: ئەگەر ئينسافت لەگەڵما ببێ يا نەبێ دەربەس نيم، چونكی من
ئەساچێنم‏و ڕازيم به بوون‏و نەبوون.
٩. كڵه: كله. ڕەژۆ: بڕەژێ. چەم: چاو. وەسێشۆ: بەسيەتی. واته: با
«صەيدی» كلەی نەبێ چاوی پێ بڕێژێت، خۆ خاكی پێی تۆی هەيه لەباتی كله چاوی پێ بڕێژێت.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit