ئاڵەکۆک

مەلا مارف کۆکەیی add_a_photo
سۆفی وەرە هەنگامی گوڵ و فەسڵی بەهارە
وەقتی تەرەب و عەیش و مەی و گەشتوگوزارە

پیشە و عەمەلت حیلە و تەزویر و ڕیایە
تۆ بەشقی خودا پێم بڵێ ئەو کارە چ کارە؟

بەم ڕیشەوە تاکەی دەبڕی ڕیشەیی عومرت
ئەم ڕیشە مەگەر تیشەیە یا شەققەمشارە؟

تێفکرە، تەماشاکە، لە کووچە و لە خیابان
سۆزی نەیە، نەشئەی مەیە، ئاوازەیی تارە

پۆل پۆل سه‌فی مه‌حبووبه له گوڵزار و چه‌مه‌ندا
تۆ دێوی مه‌گه‌ر، مه‌نزڵی تۆ هه‌ر له موغاره‌؟ !

ڕایخستووە فەڕراشی سەبا فەڕشی زوموڕڕود
وەک ئەتڵەسی یەکڕەنگە بە بێ گەرد و غووبارە

هه‌رچی لکه‌ داره وه‌ره‌قی زه‌ردی له‌به‌ردا
بێ به‌هره‌یه له‌م خه‌لعه‌ته هه‌رچی لکه‌داره

دەڕژێنێ لە ئاوپاشی فەلەک ئاوی موقەتتەر
سەققای ڕەبیعی بە قەتارە و بە مەتارە

سەرتپی بەهاری لە گوڵ و لالەیی ڕەنگین
چەن تیپی لە سان دا، لە پیادە و لە سەوارە

موستەحفیز و نۆبەتچییە بۆ باغ و گوڵستان
کەبکی دەری و بولبول و قومری و قەنارە

خه‌مڵیوه وه‌کوو خێوه‌تی خارا به گوڵووکان
هه‌ر چیمه‌ن و باغ و ده‌ر و ده‌شتێک و نزاره

سەحرایە لە بەر عەتری گوڵ و لالە و سونبول
وەک دەشتی خەتاو و خوتەن و مڵکی تەتارە

شەونەم کە لەسەر ڕووی وەرەقی گوڵ دەدرەوشێ
عەینەن وەکوو قەترەی عەرەقی ڕوومەتی یارە

سوێسن بە زمانێکی تەڕ و تازە خەریکە
بۆ مەدح و سەنای سانعی ئەم نەقش و نیگارە

یانی که هه‌موو شت به ده‌می سیڕڕی وجوودی
بۆ بوونی خودایه‌ک به‌ته‌نێ به‌ڵگه‌یه‌ دیاره

شاعیر! وەرە تۆ بەشقی خودا ڕوو لە چەمەن کە
سوحبەت لەگەڵ ئەو عالەمە هەر دەرد و جغارە
گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکهای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٠.
گۆواری ئەدەبی ـ فەرهەنگی سروه‌، ساڵی چوارەم، ژماره‌ی ٢٥، گه‌لاوێژی ١٣٦٧ی هەتاوی (لاپەڕە ٢٠. )
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit