خودا هه‌ر تۆی که‌ریمی کردگاری
خودای مڵک و مه‌له‌ک، له‌یل و نه‌هاری
هه‌رچی زه‌ڕڕاتی عه‌رز و ئاسمانه
کوراتی به‌ر هه‌تاوی لانیساری
له ژێری ڕووپه‌ڕی ده‌ور و زه‌مانی
به هه‌ر نه‌خشێ ته‌ماشاکه‌م، دیاری
عه‌زیزی تۆ له هه‌ر لا خۆشه‌ویسته
زه‌لیلی تۆ به که‌س نایه قوتاری
گوڵستان و گوڵ و گوڵزار و گوڵشه‌ن
نه‌ی و شمشاد و سه‌روی جۆیباری
نه‌وا و ناڵه و گریانی قومری
فه‌غانی بولبولی سه‌ر شاخساری
زریوه‌ی مه‌ل له‌سه‌ر په‌ل یا له سه‌ر گوڵ
چریکه‌ی هودهود و سه‌وتی هه‌زاری
سه‌ڵا و حه‌قحه‌قی مورغانی یاحه‌ق
که ده‌نگیان دێ له سه‌ر عوودی قوماری
هه‌موو تاریفی زاتی پاکی تۆیه
ده‌مێ ئه‌یکه‌ن به خه‌نده و گا به زاری
به لووتکه‌ی شاخه‌وه و نوچکه‌ی چیاوه
ئه‌خوێنن که‌بکی مه‌ستی کۆهساری
به هه‌ر نه‌زم و به هه‌ر وێنه و عیباره‌ت
هه‌موو ئیقرار ئه‌که‌ن په‌روه‌ردگاری
ئه‌زانی حاڵی زاری من چلۆنه
چیان لێ کردووم فه‌قر و نه‌داری
فه‌قیر و گێڕ و لاکه‌وته و نه‌خۆشم
به بێ چاوی و به پیری و ئیختیاری
به ناز و ڕاز و ئیعجازی محه‌ممه‌د
به ئه‌سحاب و به ئال و چوار یاری
به هاوارم بگه، گیانم زه‌لیله
به غه‌یری تۆم نییه هومێدواری
ئه‌من «مه‌عروف»ه‌که‌ی تۆم و په‌شێوم
سه‌ری تێ کردووم پیری و هه‌ژاری
خودای مڵک و مه‌له‌ک، له‌یل و نه‌هاری
هه‌رچی زه‌ڕڕاتی عه‌رز و ئاسمانه
کوراتی به‌ر هه‌تاوی لانیساری
له ژێری ڕووپه‌ڕی ده‌ور و زه‌مانی
به هه‌ر نه‌خشێ ته‌ماشاکه‌م، دیاری
عه‌زیزی تۆ له هه‌ر لا خۆشه‌ویسته
زه‌لیلی تۆ به که‌س نایه قوتاری
گوڵستان و گوڵ و گوڵزار و گوڵشه‌ن
نه‌ی و شمشاد و سه‌روی جۆیباری
نه‌وا و ناڵه و گریانی قومری
فه‌غانی بولبولی سه‌ر شاخساری
زریوه‌ی مه‌ل له‌سه‌ر په‌ل یا له سه‌ر گوڵ
چریکه‌ی هودهود و سه‌وتی هه‌زاری
سه‌ڵا و حه‌قحه‌قی مورغانی یاحه‌ق
که ده‌نگیان دێ له سه‌ر عوودی قوماری
هه‌موو تاریفی زاتی پاکی تۆیه
ده‌مێ ئه‌یکه‌ن به خه‌نده و گا به زاری
به لووتکه‌ی شاخه‌وه و نوچکه‌ی چیاوه
ئه‌خوێنن که‌بکی مه‌ستی کۆهساری
به هه‌ر نه‌زم و به هه‌ر وێنه و عیباره‌ت
هه‌موو ئیقرار ئه‌که‌ن په‌روه‌ردگاری
ئه‌زانی حاڵی زاری من چلۆنه
چیان لێ کردووم فه‌قر و نه‌داری
فه‌قیر و گێڕ و لاکه‌وته و نه‌خۆشم
به بێ چاوی و به پیری و ئیختیاری
به ناز و ڕاز و ئیعجازی محه‌ممه‌د
به ئه‌سحاب و به ئال و چوار یاری
به هاوارم بگه، گیانم زه‌لیله
به غه‌یری تۆم نییه هومێدواری
ئه‌من «مه‌عروف»ه‌که‌ی تۆم و په‌شێوم
سه‌ری تێ کردووم پیری و هه‌ژاری